یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له به‌غدا تۆمار كرا
عێراق شه‌شه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنای تێدا تۆماركرا
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌غدا تۆمار كرا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراقیش رایگه‌یاند، گه‌نجێك كه له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه، سه‌ردانی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كردووه، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه و ئێستاش له ژێر چاودێری دایه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیشی ده‌كاته‌وه، ئێستا گه‌نجه‌كه له ژووری تایبه‌ت چاودێری ده‌كرێت و باری ته‌ندروستیشی جێگیره.
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، ته‌واوی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گیراونه‌ته‌به‌ر.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، گه‌نجه‌كه سه‌ره‌تا له ئێران بووه، دواتریش چووه‌ته توركیا و له‌وێوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق.
به‌مه‌ش ده‌بێته شه‌شه‌م حاڵه‌ت كه له عێراق تۆمار ده‌كرێت، یه‌كیان له شاری نه‌جه‌ف كه گه‌نجێكی ئێرانی بووه و ئێستا ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه، چوار حاڵه‌تی دیكه‌ش له كه‌ركووك تۆمار كراون، ئه‌وانیش ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون و به هه‌مان شێوه له ئێران گه‌ڕابوونه‌وه و ئێستاش له ژێر چاودێریدان.
ئ. م