شۆك.. پێش كلاسیكۆ كیكی سێتین و گواردیۆلا كۆبوونه‌وه
كیكی له پێناو بردنه‌وه له ریال مه‌درید داوای هاوكاری له گواردیۆلا كردووه

دوای ئه‌وه‌ی كیكی سێتیێن راهێنه‌ری بارسێلۆنا شه‌وی رابردوو له یاریگه‌ی بێرنابیۆ له یاری نێوان ریال مه‌درید و مان سیتی ئاماده‌بوو، دوای یارییه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ پێپ گواردیۆلا كۆبووه‌ته‌وه.
شه‌وی رابردوو له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ یانه‌ی مان سیتی له نێو بێرنابیۆ ریمۆنتادای به‌سه‌ر ریال مه‌درید كرد و یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه، گواردیۆلا بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ر له مێژوودا 10 یاری له ریال مه‌درید بردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، كیكی سێتیێن هاوشانی سارابیای یاریده‌ده‌ری سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له یاریگه ئاماده بوو، به‌ڵام دوای یارییه‌كه‌ش له هۆتێڵی مان سیتی چاوی به گواردیۆلا كه‌وتووه و گفتووگۆیان كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كیكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا پێش یارییه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له كلاسیكۆ داوای ده‌ستنیشانكردنی خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانی له گواردیۆلا كردووه و زانیاری له راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی پێشووی بارسێلۆنا وه‌رگرتووه.
بارسێلۆنا یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی بێرنابیۆ له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له كلاسیكۆ رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه.