كوتله‌یه‌كی دیكه دژایه‌تی بۆ كابینه‌ی عه‌للاوی راگه‌یاند
چووه‌ته پاڵ كورد و سوننه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، كوتله‌ی "عطاء" به سه‌رۆكایه‌تی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، "فالح فه‌یاز" ره‌تیكردووه‌ته‌وه ده‌نگ به كابینه‌ی "محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی" بدات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، كوتله‌ی "عطاء" چووه‌ته پاڵ كوتله كوردییه‌كان و لایه‌نه‌كانی سوننه.
به هۆی بوونی ناكۆكی سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی، ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌دراوه.