ئه‌مڕۆ له خولی نایابی كوردستان رۆژێكی ئاگرین بوو
له ماوه‌ی 3 خوله‌ك ریمۆنتادا كرا و خێراترین گۆڵیش له‌م وه‌رزه تۆمار كرا

له گه‌ڕی شازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی برایه‌تی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ده‌ربه‌ندیخان تۆمار كرد، یانه‌ی سیروانی نوێش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ریمۆنتادای به‌سه‌ر دهۆك كرد.
برایه‌تی ـ ده‌ربه‌ندیخان
برایه‌تی له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی ده‌ربه‌ندیخانی كرد، سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت دۆخی خراپی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیان قۆزته‌وه و به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌یان برده‌وه، هه‌ر 3 گۆڵه‌كه‌ش له ده‌ستپێكی گێمی یه‌كه‌م تۆمار كران.
له‌گه‌ڵ فیكه‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كه، شێرزاد حوسێن ناوه‌راستكاری برایه‌تی له چركه‌ی 27 خێراترین گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان تۆمار كرد.
دواتر بیلال ساڵح ناوه‌راستكاره كه‌لارییه‌كه‌ی برایه‌تی گۆڵی دووه‌می كرد، پاشان عه‌لی كاكه‌مینه یه‌كه‌مین گۆڵی به درێسی برایه‌تی تۆمار كرد و وه‌ك رێزێكیش له ده‌ربه‌ندیخان ئاهه‌نگی نه‌گێرا.
ده‌ربه‌ندیخان به 14 خاڵه و له خانه‌ی سێزده‌یه‌م مایه‌وه و تا دێت زیاتر ده‌چێته له ناوچه‌ی سووری دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان نزیك ده‌بێته‌وه.
دهۆك ـ سیروانی نوێ
دهۆك له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی سیروانی نوێی كرد، له خوله‌كی 32 موئه‌یه‌د عه‌بدولباسیت گۆڵی یه‌كه‌می دهۆكی به رێگه‌ی پێناڵتی كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات، فرزنده محه‌مه‌د دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی بۆ سیروانی نوێ كرد له خوله‌كه‌كانی 42 و 45ـی یارییه‌كه.
یارییه‌كه تا كۆتایی له به سه‌ركه‌وتنی سیروانوی نوێ ته‌واو بوو، به‌مه‌ش له دوای دوو یاری سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و هاته‌وه نێو ركابه‌ری گه‌یشتن بۆ پێشه‌نگی خوله‌كه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ سۆران
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی سۆرانی كرد، پێشمه‌رگه له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه گۆڵێكی كوشنده‌ی له رێگه‌ی رێكان رزگار تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی به‌و تاكه گۆڵه برده‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له قۆناخی دووه‌م ئاستی به‌ره‌و پێش رۆیشتووه و ناوچه‌ی سووری به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ شێروانه جێهێشتووه، به‌مه‌ش پێشمه‌رگه ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 16 خاڵ و به‌ره‌و پله‌كانی سه‌ره‌وه هه‌ڵكشا.
سۆران دۆخێكی خراپی هه‌یه، 5 یارییه به‌دوای یه‌ك ده‌دۆڕێت، سۆران خاوه‌نی 16 خاڵه و له پله‌ی هه‌شته‌مه‌وه بۆ خواره‌وه داده‌به‌زێت.