ورده‌كاری ناكۆكییه‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
به‌ره‌ی دژایه‌تی عه‌للاوی فراوان بووه
K24 – هه‌ولێر:
ورده‌كاری هه‌ڵوێستی كوتله و لایه‌نه سیاسییه‌كان له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
دوای درووستبوونی ناكۆكی له نێوان لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به ده‌نگدان به كابینه‌ی پێشنیازكراوی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبووسی رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوه بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو.
هه‌ڵوێسته‌كانیش به‌م جۆره بوون:
سه‌رچاوه‌یه‌ك: عه‌للاوی داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه، دانیشتنه‌كه دوابخرێت بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، به‌ڵام حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سوور بووه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی.
ئه‌حمه‌د سه‌فار (ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران): كوتله كوردییه‌كان ناكۆكیان له‌گه‌ڵ عه‌للاوی هه‌یه له باره‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتحادی و ده‌رماڵه‌ی پێشمه‌رگه و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران)، داوای دواخستنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌كان كۆبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی واده‌یه‌ك بۆ ده‌نگدان به كابینه‌كه دیار بكرێت.
كوتله‌ی فه‌یاز: دژی ده‌نگدانین به كابینه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی.
حه‌سه‌ن كه‌عبی (جێگری سه‌رۆكی نوێنه‌ران): دژی دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ین.
سه‌رچاوه‌یه‌ك: به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی نوێنه‌رانه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوه.
كوتله كوردییه‌كان: ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه به‌شداری له دانیشتنه‌كه بكه‌ین و ده‌نگ به كابینه‌كه بده‌ین.
ده‌وڵه‌تی یاسا: هه‌ڵوێستمان روون و چه‌سپاوه كه ده‌نگ به‌و كابینه‌یه ناده‌ین.
سادقون: ده‌نگ به كابینه‌كه ده‌ده‌ین.
كوتله‌ی بابلییه‌كان و پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی: ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نابین.