ئیسرائیل تۆماركردنی حاڵه‌تێكی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

له‌ ئیتاڵیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئیسرائیل رایگه‌یاند، تووشبوویه‌كی دیكه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ ره‌سمییه‌كان ئه‌و تووشبووه‌، له‌ ئیتاڵیاوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئیسرائیل.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل، رایگه‌یاند، ئه‌و تووشبووه‌ پێش چوار رۆژ له‌ ئیتاڵیاوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتی ته‌لئه‌بیب خراوه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ پێشتر هه‌واڵی چاكبوونه‌وه‌ی تووشبوویه‌كی ئیسرائیلی به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یاندبوو، كه‌ له‌ كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاریدا له‌ كه‌ناراوێكی ژاپۆندا تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ ببوو.

سه‌رچاوه‌: روسیاالیوم

ئ.ر