كۆرۆنا گەیشتە وڵاتێكی دیكە

لە چین 44 كەسی دیكە گیانیان لە دەستدا

K24 - ھەولێر

یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بیلارووسیا تۆمار كرا.

دوێنیش لە نیوزیلاند و لیتوانیا و هۆڵەندا، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

چین كە بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دەزانرێت، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 44 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە لە چین گەیشتە دوو هەزار و 788 کەس.

ئاماژەیان بەوەشکرد کە 327 حاڵەتی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆکەیان تۆمارکردووە و ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گەیشتە 78 هەزار و 824 کەس.