لیرەی تورکی دابەزی
ئاڵۆزییەکانی ئیدلب لیرەی تورکی %0.2 دابەزاند
دوای کوژرانی ژمارەیەک سەربازی تورکیا لە ئیدلب، کردنەوەی دەرگای کۆچبەران لە لایەن ئەنقەرەوە، لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکان لیرەی تورکی بە رێژەی 0.2% بەرامبەر دۆلار بەهاکەی لە دەستدا.
بەوش بەهای لیرەی تورکی بۆ کەمتری ئاستی 17 مانگی رابردووی دادەبەزێت، کە وایکردووە لایەنی رێکخستنی پڕۆسەی فرۆشتنی ئاشکرای پشکەکانی بۆ ماوەی رۆژێک رابگرێت.
بەهای لیرەی تورکی بە رێژەی لەسەدا 0.65 بۆ ئاستی شەش لیرە و 24 قروش بەرامبەر دۆلارێک دابەزی، لە کاتێکدا لە مامەڵەکانی رۆژی پێشووێ بۆ ئاستی شەش لیرە و 20 قروش دابەزینی تۆمارکردبوو، بەوەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەو دراوە تورکیا بە رێژەی لە سەدا پێنج بەهاکەی لەدەستداوە، و بۆ کەمترین ئاستی مانگی ئەیلوولی ساڵی 2018 دابەزیوە.
ئەنجوومەنی بازاڕەکانی سەرمایە لە تورکیا رایگەیاند، پڕۆسەی فرۆشەی ئاشکرایان لەسەر سەجەم پشکەکان راگرتووە کە لە بۆرسەی ئیستەنبوڵدا تۆمارکراون، و ئەنجوومەنەکە رێوشوێنی پێویستی گرتووەتە بەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڵگەڕانەوەیەک لە بازاڕ.