مایک پێنس هەواڵێکی خۆش لەبارەی کۆرۆنا دەداتە ئەمەریکییەکان

چەند ئامارێک ئاشکرا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، لە دەیان نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەنها یەک نەخۆش لە نەخۆشخانە ماوە.

پێنس کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاری فلۆریدا لە رێگای ئینتەرنێت قسەی دەکرد، گووتی: "لە هەموو حاڵەتەکان، خەڵکەکە چارەسەر دەکرێن و بەشێوەیەکی زۆر باش مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت".

بە تێکڕا، 15 حاڵەتی کۆرۆنا لە ئەمەریکا تۆمارکراوە و 46 حاڵەتیش لەوانە تۆمارکراوە کە لە دەرەوەی ئەمەریکا دووچاری ڤایرۆسەکە بوون و گەڕاونەتەوە.

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئەوەشی ئاشکراکردووە، 47 هەزار کەس لە ئەمەریکا بە گومانی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشکنینیان بۆ کراوە و لە دوو هەفتەی رابردووش، هیچ حاڵەتێکی نوێ لە ئەمەریکا تۆمار نەکراوە.

Reuters