په‌رله‌مانتارێك: دوو ئامێری كۆرۆنا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دانراون یه‌كیان كارناكات و ئه‌وی دیكه‌ش هه‌ڵه ده‌خوێنێته‌وه
به ڤیدیۆ.. په‌رله‌مانتارێك ئاشكرای ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، دوو ئامێری تایبه‌ت به پشكنینی گه‌شتیاران بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دانراوه، به‌ڵام یه‌كێكیان كار ناكات و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش به هه‌ڵه ده‌خوێنێته‌وه.
جه‌واد موسه‌وی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی كردووه په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "بۆ شانه‌ی قه‌یرانه‌كان كه به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران پێكهێنراوه، ئاگادارن كه دوو كامێرای تایبه‌ت به گه‌رمیپێو له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دانراوه، یه‌كێكیان كار ناكات و یه‌كێكیشیان خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه".
باسی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌رانی به‌شی پاسپۆرت، ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌كارناهێنن و زۆربه‌ی زۆری گه‌شتیارانیش پشكنینیان بۆ ناكرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌می تیمی كارمه‌ندانی پزیشكی و ئامێر، له‌كاتێكدا دوایین حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌سێكه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوای لێپێچینه‌وه له كه‌سانی كه‌مته‌رخه‌م ده‌كات و داواش له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، كه به په‌له بێته سه‌رخت و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستپێكات.
تا ئێستا له عێراق 8 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراوه، كه دووانیان له به‌غدا، یه‌كێكیان له نه‌جه‌ف و پێنج حاڵه‌ته‌كه‌ی دیكه‌ش له كه‌ركووك تۆمار كراوه، سه‌رجه‌م تووشبووانیش ئه‌وانه‌ن كه له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی جیاوازیشدا، تیمی پزیشكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، وه‌ڵامی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ده‌نه‌وه و قسه‌كانی به ناڕاست وه‌سف ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "ئه‌و له‌كاتێكدا هاتووه، كه فڕۆكه‌یه‌كی دابه‌زیوه له وڵاتێك كه پێویست به پشكنین ناكات".
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، كه ته‌نها گه‌شتیارانی 8 وڵاتپشكنینیان بۆ ده‌كرێت نه‌ك هه‌موو گه‌شتیاران.
سه‌رۆكی تیمه‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئامێره‌كان كارده‌كه‌ن و هیچ گرفتێكیان نییه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره پشكنینی بۆ كردووه، پێویست نه‌بووه كاری پێ بكه‌ن، چونكه گه‌شتیارانی فڕۆكه‌كه بڕیاری پشكنین نایانگرێته‌وه.
الكوادر الطبية في مطار بغداد ترد على النائب جواد الموسوي الذي قال ان اجهزة الفحص عاطلة ..
— Samer Helin (@SamerHelin) February 29, 2020
وتستغرب من اخفاء الحقيقة . pic.twitter.com/8wnfzzoAYI
ئ. م