كۆرۆنا مەترسی لە بازاڕە داراییەكان دروستدەكات
"كۆرۆنا بە بەھای شەش ترلیۆن دۆلار زیان بە ئابووری جیھان دەگەینێت"
K24 - ھەولێر
مەترسییەكان لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانێك بەبەھای 6 ترلیۆن دۆلار دەگەینێتە جیھان.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز ، ئەو دڵەراوكێ و ترسەی لە ئەنجامی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروستبووە لەسەر بازاڕە داراییەكانی جیھانی ، ھەفتەی رابردوو خراپترین ئەدای تۆماركردووە لەوەیەتی قەیرانی دارایی 2008 ـەوە تاوەكو ئێستا ، بەجۆرێك زیانێك بە نزیكەی 6 ترلیۆن دۆلار تۆماردەكات.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشدا، ھەر لەگەڵ خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چینەوە بۆ وڵاتانی دیكەی جیھان، دەستبەجێ چالاكییە ئابوورییەكان پەكیان كەوت و بازاڕی سەرەكی لە ئەوروپا بەرێژەی سەدا 2 بۆ 3 داكەوت و تەنانەت قازانجی قەواڵەكانی ئەمریكا ژمارەی پێوانەیی نوێی لە دابەزین تۆماركرد، ئەوە جگە لە جووڵەی گەشتكردنی نێودەوڵەتی و داخستنی قوتابخانەكان و ھەڵوەشاندنەوەی کۆنفرانسە گەورەكانی جیھان.