سهرۆكی فیفا له بارهی دواخستن و ههڵوهشاندنهوهی یارییهكان بڕیاری دا
ئینفانتینۆ: بهداخهوه ڤایرۆسی كۆرۆنا بهخێرایی له گهشهسهندن دایه

جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا رەتیدەکاتەوە بریاریاندا بێت یارییە دۆستانەکانی مانگی داهاتوو دوابخرێن یاخود بەبێ هاندەر بکرێن، گوتیشی: ئەوان چەند رۆژێک پێش یارییەکان بریاری کۆتایی دەدەن و هیواش دەخوازن کە یارییەکان دوانەخرێن و بە ئامادەبوونی هاندەران بکرێن.
ئینفانتینۆ سهرۆكی فیفا لهمبارهیهوه دهڵێت: تەندروستی یاریزانان، راهێنەران و هاندەران و هەموو مرۆڤێک لە یاریی تۆپی پێ گرنگترە، هەربۆیە پێویستە رەچاوی بارودۆخەکە بکەین و بزانین ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەشەسەندندایە یاخود نا، بەداخەوە ئەوەی ئێستا هەیە ئەوەیە کە ڤایرۆسەکە بە خێرایی گەشە دەکات و دڵنیاشین ریكخراوە تەندروستیەکان چارەسەری ئەم نەخۆشیە دهکەن.
ئینفانتینۆ دهشڵێت: مانگی داهاتوو یارییە دۆستانەکان لە نێوان هەڵبژاردەکانی جیهان بەڕێوەدەچن، تاوەکو ئێستا هیچ بریارێکمان نەداوە کەوا یارییەکان نەکرێن یاخود بەبێ هاندەر بکرێت، ئەو کاتەی کە یارییەکان دەست پێدەکرێت ئێمە قسەی کۆتایی لەسەر دەکەین و هیوادارم ناچار نەبین ئەو یارییانە دوابخەین یاخود بە بێ هاندەر بکرێن.