بارسێلۆنا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆییه وه‌ڵامێكی خێرای كۆرتوای دایه‌وه
لێدوانه‌كه‌ی كۆرتوا له باره‌ی مێسی سۆشیاڵ میدیای هه‌ژاند

كۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مه‌درید رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مێسی به ئاسایی و هاوشێوه‌ی یاریزانه‌كانی سێلتا ڤیگۆ و لیڤانتی وه‌سف ده‌كات، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر له سۆشیاڵ میدیا لێكه‌وته‌وه و به‌خێراییش بارسێلۆنا وه‌ڵامی ئه‌م لێدوانه‌ی دایه‌وه.
كۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مه‌درید پێش یاری كلاسیكۆ گوتی:
وەکچۆن خۆم بۆ رووبەڕووبوونەوەی یاریزانەکانی لیڤانتی و سێلتاڤیگۆ ئامادە دەکەم، ئاواش خۆم بۆ رووبەڕووبوونەوەی مێسی ئامادە دەکەم ، چونکە مێسیش وەکو یاریزانەکانی دیکە وایە.
دوای ئه‌م لێدوانه بارسێلۆنا ڤیدیۆیه‌كی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا دیمه‌نی هه‌ر 9 گۆڵه‌كه‌ی مێسی كه له كۆرتوای كردووه له نێو ڤیدیۆییه‌كه‌دا له دوای یه‌ك ڕیزی كردوون.
ئه‌م كاردانه‌وانه له كاتێكدایه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی بارسێلۆنا ده‌كات، مێسی به تۆماركردنی 26 گۆڵ گۆڵكاری كلاسیكۆیه.
The ? ? current Real Madrid goalkeeper Thibaut Courtois ... pic.twitter.com/OVNjCqblMY
— FC Barcelona (@FCBarcelona) February 28, 2020