عێراق تووشبوونی 5 حاڵه‌تی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كرده‌وه
حاڵه‌ته‌كان له به‌غدا و بابل تۆماركران
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تووشبوونی 5 حاڵه‌تی دیكه به ڤایرۆسی كۆرۆنای له دوو پارێزگای وڵات پشتڕاستكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 5 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی به‌غدا و بابل تۆماركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، 4 له‌و حاڵه‌تانه له به‌غدای پایته‌خت و حاڵه‌تێكی دیكه‌ش له پارێزگای بابل تۆماركراون.
به‌مه‌ش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری عێراق گه‌یشته 13 حاڵه‌ت، به شێوه‌یه‌ك كه پێشار حاڵه‌تێك له شاری نه‌جه‌ف، 5 حاڵه‌ت له پارێزگای كه‌ركووك و دوو حاڵه‌تیش له شاری به‌غدا تۆماركرابوون.
H.B