"داعش بۆ كرده‌وه‌ی خۆكوژیی سوود له كۆرۆنا وه‌رده‌گرێت"
خۆكوژیی بایۆلۆژی دروست ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق، رێكخراوی داعش به نیازه ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك چه‌كێك به‌كاربهێنێت.
وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، داعش ده‌یه‌وێت خۆكوژه‌كانی خۆی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات و بیاننێرێته ناو شوێنه قه‌ره‌باڵخه‌كان و فه‌رمانگه و داموده‌زگا هه‌ستیار و ئه‌منییه‌كان و ڤایرۆسه‌كه بڵاوبكاته‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌بێته چه‌كێكی بایۆلۆژی مه‌ترسیدار به‌ده‌ست رێكخراوه‌كه.
تا ئێستا 13 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق تۆماركراوه، كه سه‌رجه‌م تووشبووان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.

ئ. م