بانکی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی لەبارەی هەژاری بڵاوکردەوە

"تاوەکو 2030 رەوشی هەژاران خراپتر دەبێت"

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی راپۆڕتێكی بانكی نێودەوڵەتی، تاوەكو ساڵی 2030 هەژاران بە خراپترین دۆخ تێدەپەڕن.

بانكی نێودەوڵەتی لە راپۆڕتێكیدا داوای گرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلە دەکات، لەو وڵاتانەی كە رووبەڕووی ناكۆكی و تووندوتیژی بوونەتەوە، بەئامانجی نەھێشتنی ھەژاری لە سەرتاسەری جیھان، بۆ ئەو مەبەستەش بانكەكە ستراتیژییەتێكی نوێی خستەڕوو بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو جۆرە دۆخە و بۆ یەكەمجارە ستراتیژییەتەكە پێداویستییەكانی پارەداركردن و شارەزایی لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە رووبەڕووی ئەو تەحەدایانە ببنەوە لەو وڵاتانەی كە خاوەنی مووچەیەكی كەم و مامناوەندن، ئەو ھەنگاوەش ھاوكاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی قەیرانی دارایی كە كاریگەری نەرێنی كردووەتە سەر ژیانی خەڵك و ئابوورییان و ئەگەر بێت و ئاڕاستەكان بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوامبێت، ئەوە تا 2030  سێ بەشی ھەژاران لە جیھان، لە خراپترین دۆخی ھەژاریدا ژیان دەگوزەرێنن.