زەنگی دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لێدرا

كورد بەشداری كۆبوونەوەكە ناكات

K24 - بەغدا

پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا زەنگی دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لێدرا و محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ كابینەی نوێی حكومەتی عێراق گەیشتە پەرلەمان".

گوتیشی: "تائێستا كورد بڕیاری نەداوە كە بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا بكات بۆ متمانەدان بە كابینەكەی عەللاوی".

پەیامنێرمان، راشیگەیاند: "تائێستا 95 كەس ئامادەی كۆبوونەوەكە بوونە و رێژەی یاسای بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە تەواو نەبووە، بۆیە بڕیاردرا كۆبوونەوەكە بۆ نیو كاتژمێر دوابخرێت".