نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: 13 هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌یشتوونه‌ته سنووری یۆنان
توركیا ده‌ڵێت 76 هه‌زار په‌نابه‌ر په‌ڕیونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، تا ئێستا (13) هه‌زار په‌نابه‌ر له سه‌ر سنووری نێوان توركیا و یۆنان كۆبوونه‌ته‌وه.
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، تا ئێستا به ره‌سمی (13) هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كانی "بازاركول" و "ئیبسالا"یان تێپه‌ڕاندووه و به‌شێكیشیان له ده‌روازه نا ره‌سمییه‌كانه‌وه سنووری توركیایان به‌ره‌و یۆنان به‌جێهێشتووه.
پێشتر وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سلێمان سۆیلۆ رایگه‌یاندبوو، (76) هه‌زار په‌نابه‌ر له سنووری پارێزگای "ئه‌درنه"ی هاوسنووری یۆنان و بولگاریا سنووری توركیایان به‌جێهێشتووه و روویان له ئه‌وروپا كردووه.