دانیشتنی متمانه‌دان به كابینه‌ی عه‌للاوی دواخرا
ئاماده نه‌بوون
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی بۆ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا، دانیشتنی ئه‌مڕۆی تایبه‌ت به متمانه‌دان به كابینه‌ی محه‌مه‌د عه‌للاوی دوابخات بۆ سبه‌ی.
ئه‌مه دووه‌م جاره دانیشتنی نوێنه‌ران به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی نوێنه‌رانه‌وه دواده‌خرێت.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار واده‌ی متمانه‌دان بوو به كابینه‌ی حكومه‌تی محه‌مه‌د عه‌للاوی، به‌ڵام به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی نوێنه‌رانه‌وه دواخرا بۆ رۆژی شه‌ممه.
دره‌نگانێكی شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه، له‌سه‌ر داوای محه‌مه‌د عه‌للاوی، دانیشتنی رۆژی شه‌ممه دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه.
ئه‌مڕۆش ته‌نیا 108 نوێنه‌ر له كۆی 329 نوێنه‌ر ئاماده بوون و به‌و هۆیه‌وه دانیشتنه‌كه دواخرا بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه.