له قه‌ته‌ر دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا تۆمار كران
پێشتر له ئێران له ژێر چاودێریدا بوون
K24 – هه‌ولێر:
له ریزی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی قه‌ته‌ر له ئێرانه‌وه گه‌ڕاندبوونییه‌وه وڵاته‌كه‌ی، دوو حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆمار كران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی قه‌ته‌ر، رایگه‌یاند، ئه‌و دوو حاڵه‌ته پێشتر له ئێران له ژێر چاودێریدا بوون و دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ قه‌ته‌ر تووشبوونیان به كۆرۆنا پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.