له په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵێك بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له ئارادایه
هه‌وڵ ده‌درێت ره‌وایه‌تی به حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بدرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مان شكستی هێنا، عوده‌ی عه‌واد، په‌رله‌مانتاری به‌سره له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له كوتله سیاسییه‌كان كرد، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به 3 مه‌رج ره‌وایه‌تی بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی بگه‌ڕێندرێته‌وه و درێژه به ئه‌ركه‌كه‌ی بدات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌واد گوتی: "كارنامه‌ی حكومه‌تی راسپێردراوی عه‌للاوی پڕ بوو له سه‌رپێچی ده‌ستووری و نه‌یتوانی متمانه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست بهێنێت". گوتیشی: "گه‌ڕان به‌دوای حكومه‌تی جێگره‌وه‌دا به‌هه‌ده‌ردانێكی دیكه‌ی كاته و به هیچ ئه‌نجامێك ناگه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له دۆخێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستادا كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا هه‌موو جیهان رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بووه‌ته‌وه، كه وڵاته‌كه‌شمان به‌شێكی دانه‌بڕاوه له‌و مه‌ترسییه و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌ی هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر ده‌بێت، بۆیه پێویسته به حیكمه‌ت و ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكه‌ین و راوێژ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی ده‌سه‌لاتی حكومه‌ته‌كه‌ی درێژ بكرێته‌وه".
هه‌روه‌ها عه‌واد دووپاتیكرده‌وه، "ده‌توانین 3 مه‌رج بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابنێین، ئه‌ویش دیاریكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، هه‌روه‌ها ناردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ په‌سه‌ندكردنی، وێڕای چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی خۆپاریزی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا".
عه‌واد جه‌ختی كرده‌وه، "به‌م شێوه‌یه ده‌توانین عێراق له قه‌یرانێكی دیكه رزگار بكه‌ین، چونكه ئیمه له دۆخێكی زۆر سه‌خت و ئالۆزداین".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ بۆ جاری دووه‌م په‌رله‌مان له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی پێدانی متمانه به حكومه‌تی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاسایی شكستی هێنا.
هه‌رچه‌نده عه‌للاوی له‌لایه‌ن چه‌ند هێزێكی دیاری شیعه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، له‌وانه‌ش كوته‌له‌ی سائیرون كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و هه‌روه‌ها كوتله‌ی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، به‌ڵام له‌لایه‌ن كورد و سوننه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه، وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و بزووتنه‌وه میللییه‌ی له شه‌قامه‌وه داوای كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ن.
H.B