ئه‌مشه‌و عه‌للاوی به‌یاننامه‌ی كێشانه‌وه له راسپاردن پێشكه‌ش ده‌كات
ئێستا خه‌ریكی تۆماركردنی به‌یانامه‌كه‌یه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، پاش كه‌مێكی دیكه محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ده‌ست له راسپاردنه‌كه‌ی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كێشێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌مشه‌و عه‌للاوی به‌یاننامه‌ی كشانه‌وه‌ی له‌و ئه‌ركه‌ی پێی سپێردراوه پێشكه‌ش ده‌كات".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ئێستا عه‌للاوی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران سه‌رقاڵی تۆماركردنی به‌یاننامه‌كه‌یه و دوای كه‌مێكی دیكه رایده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ بۆ جاری دووه‌م، محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی له به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراق بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی شكستی هێنا.
H.B