عه‌للاوی له پێكهێنانی حكومه‌ت كشایه‌وه
هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كشایه‌وه و هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا كرد.
عه‌للاوی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، كه نامه‌ی كشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆك كۆمار كردووه.
عه‌للاوی ده‌ڵێت: "له به‌رامبه‌ر هاوكێشه‌یه‌كدا بووم، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رامبه‌ر به نه‌مانی راستگۆيی له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌م".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بژارده‌كه ساكار و روون بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ گه‌له ئارامگرهكهم بمێنه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ده‌بینم هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له چاكسازی و پابه‌ندبوون به به‌ڵێنه‌كانیان جددی نین و كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م له‌دایكبوونی حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ كه له پێناو نیشتمان كاربكات".
پێشتر عه‌للاوی نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ كورد و سووننه و به‌شێك له شیعه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بگاته رێككه‌وتن، به‌و هۆیه‌وه‌ش چه‌ند جارێك كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دواخران، چونكه نه‌توانرا رێژه‌ی یاسایی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پێدانی متمانه به حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاوی ته‌واو بكات.
قدمت رسالة الى السيد رئيس الجمهورية اعتذر فيها عن تكليفي بتشكيل الحكومة. كنت امام هذه المعادلة - منصب رئيس الوزراء مقابل عدم الصدق مع شعبي و الاستمرار بالمنصب على حساب معاناته...(1/2)
— محمد توفيق علاوي Mohammed Allawi (@MohammedAllawi) March 1, 2020