عێراق لە کارئاسانی بازرگانی لە پلەی 172ـەمینی وڵاتاندایە
لە ریزبەندییەكە عێراق دواكەوتووە
K24 - ھەولێر
بانکی نێودەوڵەتی ئاشکرای دەکات، عێراق لەنێو لیستی ئەو وڵاتانەی كارئاسانی بازرگانی جێبەجێ دەكەن لە پلەی 172 میندایە.
بەگوێرەی راپۆڕتێكی بانكی نێودەوڵەتی سەبارەت بەو وڵاتانەی كارئاسانی بازرگانی جێبەجێ دەكەن، لە كۆی 190 وڵاتی جیھانی، عێراق لە پلەی 172 ـەمینی جیھانە و بەو جۆرەش پلەیەك دواكەوتووە.
ھەروەھا لە راپۆڕتەكەدا ھاتووە، عێراق لە رووی دەستكەوتنی قەرز بۆ ئاسانكردنی كارەكان، لە پلەی 186 ـەمینی لیستەكەدا ھاتووە و لە 10 خاڵدا سفری بەدەستھێناوە، ئەوە جگە لە بە بازرگانیكردن لە رێگەی سنوورەكانەوە لە پلەی 181 ـەمینیدا ھاتووە.
ئەو راپۆڕتەكە بە یەكێك لە گرنگترین راپۆڕتەكان دادەنرێت كە لەلایەن بانكی نێودەوڵەتییەوە ئامادە دەكرێت و تایبەتە بە راستی ئەدای كارەكان لە سەرتاسەری جیھان.