محه‌مه‌د عه‌للاوی ده‌كشێته‌وه
وتارێكی تۆمار كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی رایگه‌یاند، عه‌للاوی وتارێكی تۆمار كردووه و كه‌مێكی دیكه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، له وتاره‌كه‌یدا عه‌للاوی داوای لێبوردن ده‌كات و پاشه‌كشێ له پرسی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق به كوتله سیاسییه‌كانی راگه‌یاندووه، ده‌توانێت له كاره‌كانی به‌رده‌وام بێت تا كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی (RT) رایگه‌یاندووه، عادل عه‌بدولمه‌هدی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه له بڕیاری وازهێنان له پۆسته‌كه‌ی و ئاماده‌ی ده‌ربڕیوه به‌رده‌وام بێت له كاركردن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكردووه‌ته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه، چونكه كابینه‌ی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی تا ئێستا نه‌یتوانیوه متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستبهێنێت.