دوو حاڵەتی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا تۆمارکران

دوو حاڵەتی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا تۆمارکران

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، دوو حاڵەتی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا تۆمار کران کە هەردووکیان لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە عێراق.

ئاشکرایکردووە، هەردوو کەسەکە پشکنینیان بۆ کراوە و لە پشکنینەکە دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن، ئێستاش لە ژێر چاودێری تەندروستییدان.

ئەو دوو نەخۆشە، دانیشتووی ناوچەی رەسافەن و پێشتر کەرەنتینە نەکراون؛ بە واتای ئەوەی تێکەڵی خەڵکی ناوچەکە بوون.

لە بەغدای پایتەخت، تاوەکو ئێستا 10 حاڵەتی تووشبونی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، هەروەها لە کەرکووک پێنج کەس و لە سلێمانیش چوار کەس، بەمەش 21 کەس لە عێراق دووچاری ڤایرۆسەکە بوون.

H.J