به‌رپرسێكی باڵای ئێران: كۆرۆنا جه‌نگێكی بایۆلۆژییه و ئه‌مه‌ریكا به‌كاریده‌هێنێت
"چه‌ند ساڵێكی دیكه بۆ هه‌مووان ده‌رده‌كه‌وێت"
K24 - هه‌ولێڕ:
ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێرانی (په‌رله‌مان) بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، "جه‌نگێكیی بایۆلۆژییه" و ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به ركابه‌ر و دژه‌كانی به‌كاریده‌هێنێت، به‌تایبه‌تیش رووسیا و چین.
عه‌بدوڵڵاهیان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه "ره‌نگه دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێك بۆمان ده‌ربكه‌وێت كه ڤایرۆسی كۆرۆنا، جه‌نگێكی بایۆلۆژی بووه و كۆشكی سپی به‌رامبه‌ر به ركابه‌رانی ئه‌مه‌ریكا وه‌كو چین و رووسیا به‌كاریهێنابێت، كه دواتریش ئه‌مه‌ریكا و به‌شێكی جیهانی گرتووه‌ته‌وه".
ڤایرۆسه‌كه له ناوه‌ڕاستی مانگی 12ی 2019 له شاری ووهانی چین بڵاوبۆوه و تا ئێستاش گه‌یشتووه‌ته 63 وڵاتی جیهان، 90 هه‌زار كه‌س تووشبووه و نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانیش نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
شاید سالها بعد افشاء شود كه #کرونا_ویروس جنگ بیولوژیک کاخ سفید علیه رقبای بزرگ جهانی #آ‌مریکا (#چین و #روسیه) بوده که علاوه بر بخشهایی از جهان ، به مردم آ‌مریکا هم سرایت کرد.#کرونا_را_شکست_میدهیم. pic.twitter.com/cKqzwaKqHt
— H.amirabdollahian (@Amirabdolahian) March 1, 2020