گواردیۆلا به‌هره‌مه‌ندترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشان ده‌كات
پێیوایه باشترین به‌هره‌مه‌نده كه له كاروانی وه‌رزشی خۆی راهێنانی پێكردووه
.jpg)
پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی خولی ئینگلاند به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر ستایشی ئاستی ئه‌ستێره‌یه‌كی بچووكی یانه‌كه‌ی كرد، به‌جۆرێك به باشترین یاریزانی به‌هره‌داری وه‌سف كرد كه له كاروانی وه‌رزشی خۆی كاری له‌گه‌ڵ كردووه.
پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی له لێدوانێكدا له‌به‌رده‌م میدیاكان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه فیل فۆدینی ناوه‌راستكاری تیپه‌كه‌ی به باشترین یاریزانی به‌هره‌مه‌ند ده‌ستنیشان كرد.
فیل فۆدینی ته‌مه‌ن 18 ساڵ كه له یاری كۆتایی جامی خولی ئینگلاند كه شه‌وی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو رۆڵی له تۆماركردنی یه‌كه‌مین گۆڵی مان سیتی له دژی ئاستۆن ڤیلا هه‌بوو، هاوشانی رۆدریگۆ و فێرناندینهۆ (8) نمره‌یان به‌ده‌ستهێنا ئه‌مه‌ش به‌رزترین نمره بوو كه له لایه‌ن ده‌زگای میدیایی ئێڤنینگ نیوز تۆمار كرا.
گواردیۆلا له باره‌ی ئه‌م یاریزانه‌وه ده‌ڵێت: فیل فۆدین باشترین یاریزانه كه له كاروانی وه‌رزشیم وه‌ك راهێنه‌ر و وه‌ك یاریزانیش كارم له‌گه‌ڵ كردووه؟
ئه‌م لێدوانه‌ی گواردیۆلا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر گواردیۆلا مێسی وه‌ك باشترین یاریزان و به‌هره‌مه‌ند وه‌سف كردووه.
فیل فۆدین له 2017 په‌یوه‌ندی به تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی مان سیتی كرد و گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2024 كۆتایی دێت، ئه‌م وه‌رزه له كۆی 25 یاری 995 خوله‌ك یاری كردووه، 3 گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه.