بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا چین به‌هانای عێراقه‌وه دێت
عێراق و چین له‌سه‌ر ئه‌و پرسه رێكه‌وتن
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا تیمیكی پزیشكانی وڵاتی چین بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان عه‌بدولكه‌ریم هاشم مسته‌فا بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و شاندێكی وڵاتی چین به سه‌رۆكایه‌تی باڵیۆزی ئه‌و وڵاته له به‌غدا، بڕیاردرا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا تیمێكی پزیشكانی چین بۆ چاره‌سه‌ركردنی په‌تای كۆرۆنا سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌تی چین ژماره‌یه‌ك پێداویستی پزیشكیی پێشكه‌ش به عێراق كردووه، له‌وانه‌ش هه‌زار شریتی پشكنینی تاقیگه‌یی ڤایرۆسی كۆرۆنا و 500 هه‌زار ده‌مامكی دژه ڤایرۆس.
گوتیشی: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی وه‌زاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ستی به هه‌ماهه‌نگی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ئه‌و پێداویستییه پزیشكییانه بگه‌یه‌نرێنه به‌غدا.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پزیشكانی چین شاره‌زاییه‌كی ته‌واویان بۆ چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و میكانیزمی خۆپارێزی په‌یدا كردووه، بۆیه ده‌كرێت عێراقیش له‌م بواره‌دا سوود له پزیشكانی ئه‌و وڵاته وه‌رگرێت و ئاشكراشیكرد، هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتن، ئه‌و تیمه پزیشكییه كه تایبه‌تمه‌ندن به دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆس و چاره‌سه‌ركردن و رێگاكانی خۆپارێزی، له كاتێكی نزیكدا بگه‌نه عێراق.
H.B