عادل عه‌بدولمه‌هدی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات
داوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبووسی و نوێنه‌ران كرد.
له نامه‌كه‌دا هاتووه: به داخێكی زۆره‌وه راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، كه تا ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تی ده‌ستووری هه‌بوو كابینه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت، نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت و كابینه‌ی نوێ پێكبهێنێت و ئه‌م ره‌وشه‌ش لێمان ده‌خوازێت هه‌نگاوی گونجاو له هه‌مبه‌ری بگرینه به‌ر.
هه‌روه‌ها هاتووه: مه‌ترسیدارترین ره‌وشێك كه رووبه‌ڕووی وڵات و گه‌لمان ده‌بێته‌وه درووستبوونی بۆشایی ئیداری و ده‌ستوورییه. باشترین رێگه‌چاره‌ش پابه‌ندبوونه به ده‌ستووره‌وه. هه‌ر بۆیه داوا ده‌كه‌م:
1- ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له دانیشتنێكی نائاساییدا پرسی یاسای هه‌ڵبژاردن و بازنه‌كانی و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه. پێشنیازیش ده‌كه‌م رۆژی 4ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2020 ده‌ستنیشان بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن. پێش 60 رۆژیش له‌و رێكه‌وته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. له پاڵ سندوقی هه‌ڵبژاردندا سندووقێكی دیكه دابنرێت بۆ ده‌نگدان به گۆڕانكارییه ده‌ستوورییه‌كان و راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوور.
2- راسپاردنی جێگرێكی سه‌رۆك وه‌زیران یان یه‌كێك له وه‌زیره‌كان بۆ ئیداره‌دانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
سه‌ره‌ڕای چه‌ند داواكارییه‌كی دیكه، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر داواشیكردووه، په‌له بكرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.