له یۆنان منداڵێكی په‌نابه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا
هه‌زاران په‌نابه‌ر گه‌یشتنه یۆنان
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، منداڵێكی په‌نابه‌ر گیانی له‌ده‌ستداوه و (47) په‌نابه‌ریش له نزیك دوورگه‌ی "لسبۆس"ی یۆنان له مه‌رگ رزگار كراوون.
به‌رپرسێكی پۆلیسی یۆنان، به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌یشتوونه‌ته دوورگه‌ی ئیجه له خۆرهه‌ڵاتی یۆنان.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ منداڵێكی په‌نابه‌ران گیانی له‌ده‌ستداوه.
دوای ئه‌وه‌ی توركیا سنووره‌كانی به رووی په‌نابه‌راندا كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی توركیا به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌جێبهێڵن، هه‌زاران په‌نابه‌ر له توركیاوه خۆیان گه‌یاندووه‌ته یۆنان.