له عێراق 5 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا
حاڵه‌ته‌كان له 3 پارێزگا تۆماركراون
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تۆماركردنی 5 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له 3 پارێزگا راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، 5 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كراونه‌ته‌وه، كه 3 له حاڵه‌ته‌كان له به‌غدا و یه‌كێك له میسان و یه‌كێكی دیكه‌ش له نه‌جه‌ف تۆماركراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دووپاتیشیكرده‌وه، دوای پشتڕاستبوونه‌وه‌یان له حاڵه‌ته‌كان، ئیستا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها داواشی له سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه كردووه كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا تێكه‌ڵی ئه‌و 5 هاووڵاتییه بوونه، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی لێژنه‌ی وه‌زاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بن و رێكاره‌كانی پشكنین و دڵنیابوونه‌وه بگرنه به‌ر.
H.B