كڵێسه‌یه‌كی نهێنی ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆریای باشوور
به نهێنی كاری كردووه
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
كڵێسه‌یه‌كی نهێنی له كۆریای باشوور بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌دا و سه‌رۆكی كڵێسه‌كه‌ش داوای لێبوردن ده‌كات.
پێش ده‌ستپێكردنی كۆنفرانسه میدیاییه‌كه‌ی له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كڵێسه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی كڵێسه‌ی چینچونجی، لی مان هی، خۆی نووشتانده‌وه و سه‌ری خسته سه‌ر زه‌وی و داوای لێبوردنی له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كرد.
له كۆریای باشوور 3 هه‌زار و 730 حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون و تا ئێستا 21یان مردوون.
زۆرینه‌ی ره‌های تووشبووه‌كان هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن سه‌ردانی كڵێسه‌كه‌ی "لی مان هی"یان كردووه و په‌یڕه‌وی رێبازه‌كه‌ی بوون.
حكومه‌تی كۆریای باشوور ئه‌و كڵێسه‌یه و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه ئاماده نه‌بوونه له سه‌ره‌تادا هاوكاری ده‌وڵه‌ت بكه‌ن بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
حكومه‌تی سیئۆڵ رایگه‌یاندووه، "لی مان هی" به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست رووبه‌ڕووی دادگاییكردن ده‌كرێته‌وه.


.jpg)