پلانی بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی گرێبه‌سته گه‌وره‌كه ئاشكرا بوو
دوو یاریزان و 70 ملیۆن یۆرۆی له پێناو ئه‌م یاریزانه ده‌گۆڕێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندی ئیتاڵیا نه‌خشه‌ی پلانێكی بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ مارتینێز ئاشكرا كردووه.
پێگه‌ی FClnterNews.itـی ئیتاڵیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكی فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبه‌ری ئینته‌ر میلان ئاماده كردووه كه كۆی گرێبه‌سته‌كه ده‌كاته 130 ملیۆن یۆرۆ.
لاوتارۆ ئه‌م وه‌رزه له كۆی 30 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 16 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه و بڕی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان 111 ملیۆن یۆرۆیه.
سه‌رچاوه‌كه زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه ئینته‌ر میلان ده‌یه‌وێت به 130 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری لاوتارۆ بێت، له‌م پێناوه‌شدا بارسێلۆنا ئاماده‌یه 70 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ ئارتورۆ ڤیدال (20) ملیۆن یۆرۆ، سیمیدۆ (20) ملیۆن یۆرۆ بدات.
لاوتارۆ مارتینێز، له‌گه‌ڵ یانه‌ی رایسینگ كڵه‌بی ئارجێنتینا ده‌ستی به یاریكردن كردووه له كۆی 58 یاری، 26 گۆڵ و 6 ئاسیستی بۆ ئه‌و یانه‌یه كردووه، دواتر له 2016 روویكرده ئینته‌ر میلان، له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵیاییه‌كه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 65 یاری كردووه، 25 گۆڵ و 5 ئاسیستی كردووه.