لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات کورتهێنان زیاتر بەرزبێتەوە
"پێشبینی دەکەین کورتهێنان لە بودجەی 2020 بگاتە 50 ترلیۆن دینار"
K24 - ھەولێر
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت كورتھێنان لە پڕۆژە بوودجەی 2020 بگاتە 50 ترلیۆن دینار.
حەنین قەدو، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت كورتھێنان لە پڕۆژە بوودجەی ئەمساڵی عێراق بگاتە نزیكەی 50 ترلیۆن دینار و دەتواندرێت ئەو كورتھێنانە لە رێگەی دۆزینەوەی سەرچاوی پارەداركردنی ناوخۆییەوە پڕبكرێتەوە.
قەدو ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە پەلە لە پێكھێنانی حكوومەت بكرێت بۆ ئەوەی خوێندنەوەیەكی تەواو بۆ پڕۆژە بوودجەكە بكرێت و رەوانەی دەستەی سەرۆكایەتی و دواتریش لیژنەی دارایی بكرێت، تاوەكو تاوتوێی لایەنی كاركردن و مووچە و پابەندبوونی حكوومەت بەرامبەر بە خەرجییەكانی نەوت و گاز و ھەروەھا كۆبۆنی خۆراك بكرێت.