کۆرۆنا زیانی 100 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

"بەھۆی كۆرۆناوە بە سەختترین كات تێدەپەڕن"

K24 - ھەولێر

بڕی ئەو زیانانەی بەھۆی كۆرۆناوە بەر كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی لە رۆژھەڵاتی نێوەڕاست كەوتووە دەگاتە 100 ملیۆن دۆلار.

یەكێتی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئایاتا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ھێڵەكانی فڕۆكەوانی لە ناوچەی رۆژھەڵاتی نێوەڕاست زیانێك بەنزیكەی 100 ملیۆن دۆلار تۆماردەكەن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە لەسەر حكوومەت ھاوكاری دارایی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی بكات كە بەھۆی كۆرۆناوە بە سەختترین كات تێدەپەڕن.

راشیگەیاند، پێشبینی دەكرێت لە ماوەی چەند ھەفتەی داھاتوو فرۆشی بلیت لە ناوچەكە دابەزینێكی بەرچاو تۆماربكات و لەئەگەری بەردەوامبوونی ئەو بەربەستییانە لەسەر كەرتی فڕۆكەوانی لە ئاسیا، ئەوە مەترسی لەسەر داھاتیان دروستدەبێت و چاوەڕێدەكرێت كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی جیھان بەگشتی لەمساڵدا زیانێك بەبڕی  ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار تۆماربكەن.