پزیشكێكی عێراقی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو
"دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی رایگه‌یاند، پزیشكێكی ئافره‌ت له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری به‌غدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و ئێستا دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به سایتی شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه، پزیشكێكی موقیم له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا گومانی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌سه‌ر بوو و دوێنێ پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌نجامی پشكنینه‌كان تووشبوونی ئه‌و پزیشكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه، پزیشكه تووشبووه‌كه له شوێنێكی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی "غازی حه‌ریری" له به‌غدا كه‌ره‌نتینه كراوه و ئاشكراشیكرد، "دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و پزیشكه ناجێگیره".
جێگای ئاماژه‌پێدانه، به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵات گه‌یشتووه‌ته‌وه 26 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا 5 حاڵه‌ت دوێنێ پشتڕاست كرانه‌وه، كه 3 حاڵه‌ت له به‌غدا، حاڵه‌تێك له میسان و یه‌كێكی دیكه‌ش له نه‌جه‌ف تۆماركرابوون.
H.B