عێراق.. 5 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركران
له شوێنی تایبه‌ت كه‌ره‌نتینه كراوه
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا یوسف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق 5 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند پارێزگایه‌ك پشتڕاست كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، تاقیگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 5 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق پشتڕاستكرده‌وه، حاڵه‌تێك له به‌غدا، دوو حاڵه‌ت له واست، یه‌كێكیان له نه‌جه‌ف و حاڵه‌تێكیش له پارێزگای كه‌ربه‌لا تۆماركراون.
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، ئێستا ئه‌و تووشبووانه له چه‌ند شوێنی تایبه‌تی سه‌ر سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كه‌ره‌نتینه كراون و له لایه‌ن تیمه پزیشكییه‌كانه‌وه چاودێری دۆخی ته‌ندروستییان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ته‌واوی رێكاری پێویستیان به‌گویره‌ی رێنماییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه بكه‌ن.
H.B