عێراق 82 منداڵی داعش ره‌وانه‌ی ئازه‌ربایجان ده‌كاته‌وه
منداڵانی داعش رەوانەی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە
K24 - هه‌ولێر:
عێراق 82 منداڵی چه‌كدارانی داعش، ره‌وانه‌ی كۆماری ئازه‌ربایجان ده‌كاته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و 82 منداڵه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ دایكه‌كانیان گیرابوون و منداڵی چه‌كدارانی داعش بوونه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف روونیشی ده‌كاته‌وه، كه به‌م 82 منداڵه، ژماره‌ی ئه‌و منداڵه داعشانه‌ی ره‌وانه‌ی وڵاتانی خۆیان كراونه‌ته‌وه، گه‌یشته 828 منداڵ، كه سه‌ر به چه‌ند وڵاتێكی جیاوازن.
لە دوای شکستی رێکخراوی داعش لە عێراق و سووریا، خێزان و منداڵانی چەکدارانی داعش خرانە کامپی جیاوازەوە، هەندێک لە وڵاتان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو منداڵانە بۆ وڵاتەکانیان، بەڵام هەندێکی دیکە رەتیانکردەوە ئەو منداڵانە وەربگرنەوە.
H.J