وهزیری وهرزشی ئیسپانیا له بارهی یاری بارسێلۆنا و ناپۆلی بڕیاری دا
چارهنووسی یاری نێوان بارسێلۆنا و ناپۆلی چی بهسهر دێت؟

ئێرێنۆ لۆرێنزۆ وەزیری وەرزشی ئیسپانیا رەتیدەکاتەوە یارییەکەی بارسێلۆنا و ناپۆلی بەبێ هاندەر بکرێت.
ئێرێنۆ لۆرێنزۆ وەزیری وەرزشی ئیسپانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای وڵاتەکەی رەتیکردەوە کە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ لە نێوان بارسێلۆنا و ناپۆلی بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەبێ هاندەر بکرێت.
وەزیرە ئیسپانیەکە ئەوەشی گوت کە ناوچەی باشووری ئیتاڵیا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە، بۆیە هاندەرانی ناپۆلی هیچ مەترسیان لەسەر نیيە و دەتوانن ئامادەی یاریی یانەکەیان بەرامبەر بارسا بن.
ماوەیەکە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری ئیتاڵیا بڵاوبووەتەوە و چەندین کەس بە هۆی ئەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە و چەندان یاریش لەو ناوچانە دواخراون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێک لە باشووری ئیتاڵیا و بە تایبەت شاری ناپۆلی تۆمار نەکراوە.