خولی نایابی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌كرێت
هانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان چاویان له‌وه‌یه هه‌رێم كه‌لاری ریكۆرده ڕه‌شه 61 رۆژییه بوه‌ستێنێت
.jpg)
له گه‌ڕي حهڤدهيهمى خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان سبه‌ی پێنجشه‌ممه 3 یاری به‌ڕێوه ده‌چن، بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی خوله‌كه‌دا به‌هۆكاری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی سه‌رجه‌م یارییه‌كان به‌بێ هانده‌ر ده‌كرێن، یارییه‌كانیش له كاتژمێر 03:00ـی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چن.
سۆران ـ برایه‌تی
یانه‌ی سۆران له بارودۆخێكی ئێجگار خراپ میوانداریی برایه‌تی ده‌كات، سۆران كه ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وتووه به سه‌ره‌تایه‌كی باش پێشوازی له خوله‌كه كرد ته‌نانه‌ت پێشه‌نگی خوله‌كه‌شی گرته‌ده‌ست، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات ئاست و ئه‌نجامی به‌ره‌و خراپ رۆیشتووه و چوار یارییه له‌سه‌ریه‌ك شكست ده‌بێته به‌شی.
سۆران ئه‌م وه‌رزه له كۆی 15 یاری، 4 بردنه‌وه، 4 به‌رامبه‌ربوون و 7 شكستی هه‌یه و 13 گۆڵی كردووه و 15 گۆڵی لێكراوه و به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ له ریزبه‌ندی نۆیه‌می خوله‌كه دێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی برایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌حموود مه‌جید وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ئاست و ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و هه‌ڵكشان رۆیشتووه، له دوایین 4 یاری 2 بردنه‌وه و 2 به‌رامبه‌ربوونی تۆمار كردووه و 5 گۆڵی كردووه و ته‌نیا 2 گۆڵی لێكراوه و له ئێستاشدا به كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی گرتووه و به جیاوازی 3 خاڵ له یانه‌ی نه‌ورۆزی پێشه‌نگی خوله‌كه دووره.
ده‌ربه‌ندیخان ـ شێروانه
ئه‌م یارییه به دێربی گه‌رمیان ناسراوه، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان 6 یارییه له‌سه‌ریه‌ك له خولی نایابی كوردستان تووشی شكست ده‌بێت، دوایینجار كه سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كردووه و 61 رۆژ پێش ئێستا بوو كه ئه‌وكات به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی له سۆران برده‌وه.
ئه‌م یارییه ده‌بێته یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ هه‌رێم كه‌لاری راهێنه‌ری نوێی ده‌ربه‌ندیخان، هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه چاویان له‌وه‌یه ئه‌م راهێنه‌ره شكۆی یانه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه لانیكه‌م له ناوچه‌ی سووری دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌ك رزگاریان بكات، به‌وپێیه‌ی له ئێستادا ده‌ربه‌ندیخان به كۆكردنه‌وه‌ی 14 خاڵ له ریزبه‌ندی پێشكۆتایی خوله‌كه دێت.
هه‌ندرێن ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ندرێن 3 یارییه له‌سه‌ریه‌ك له خولی نایابی كوردستان شكست یه‌خه‌ی ده‌گرێت و 55 رۆژه له نێو یاریگه‌ی خۆی تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌كردووه، دوای 2 یاری سڕكرانی بۆ ئه‌م یارییه دڵشاد مه‌عرووفی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێن له نێو یاریگه ئاماده ده‌بێت و چاوی له‌وه‌یه به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه به بردنه‌وه خۆی له ناوچه‌ی سووری دابه‌زین رزگار بكات.
له به‌رامبه‌ردا سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌م یارییه به ده‌رفه‌تێكی زێرین ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی به بردنه‌وه ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پێشه‌نگی خوله‌كه بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هه‌فته‌ی رابردوو پشوو بووه و كاتی باشتری بۆ ئاماده‌كاری له‌به‌رده‌ست بووه و ئه‌م وه‌رزه به كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت و به جیاوازی خاڵێك له یانه‌ی نه‌ورۆزی پێشه‌نگ دووره، به‌ڵام یارییه‌كی كه‌متر له یانه‌ی نه‌ورۆز كردووه.