نوێژی هەینی لە کەربەلا راگیرا
نوێژی هەینی لە کەربەلا راگیرا
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی مەزارگەی حوسەینی کەربەلا بڵاویکردەوە، بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەربەلا، نوێژی هەینی رادەگرن.
راشیگەیاند، سبەی هەینی نوێژی هەینی ئەنجام نادرێت و لە داهاتووشدا بڕیاری دیکە لەوبارەوە دەدەن.
لە کەربەلا، یەک تووشبوی کۆرۆنا هەیە و ئامارەکانیش لە عێراق رۆژ دوای رۆژ لە زیادبووندایە.
تاوەکو ئێستا، دوو کەس لە بەغدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانیش کەسێک کە تووشبووی ڤایرۆسەکە بوو، گیانی لەدەستدا.
H.J