ئه‌مه‌ریكییه‌ك 12 میسری تووشی كۆرۆنا ده‌كات
له هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكیان گرتووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دانیشتوانی میسر و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ هه‌واڵی تۆماركردنی (12) حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنایان له میسر راگه‌یاند.
ئه‌و (12) حاڵه‌ته له كه‌شتییه‌كی رووباری نیلدا بوون و له پارێزگای "ئه‌سوان"ه‌وه به‌ره‌و پارێزگای "ئه‌قسه‌ر" به‌ڕێكه‌وتبوون.
ئه‌و كه‌سانه تێكه‌ڵیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به ره‌چه‌ڵه‌ك تایوانی كردووه، كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بووه و له كۆی (14) كه‌سی سه‌ر كه‌شتییه‌كه (12)یان ڤایرۆسه‌كه‌یان تووشبووه.