ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا سه‌د هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
(55) هه‌زار و (694) كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشته سه‌رووی (100) هه‌زار كه‌س.
سه‌نته‌ری زانسته‌كان و ئه‌ندازیاری سه‌ر به زانكۆی "جۆنز هۆبكنز"ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته (100) هه‌زار و (330) كه‌س.
له‌و ژماره‌یه، (80) هه‌زار و (500) كه‌سیان له چینن، كه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ركه‌وتووه و به دوای ئه‌ویشدا كۆریای باشوور له پله‌ی دووه‌مدایه و (6) هه‌زار و (600) كه‌س تووشبوون. له پله‌ی سێیه‌میشدا كۆماری ئیسلامی ئێران دێت، كه ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته (4) هه‌زار و (75) كه‌س. له پله‌ی چواره‌میشدا ئیتاڵیا دێت، كه تا ئه‌مڕۆ (3) هه‌زار و (85) كه‌س هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ن.
سه‌باره‌ت به مردنیش به هۆی كۆرۆناوه، چین له پله‌ی یه‌كه‌مه و ژماره‌ی مردووان گه‌یشتووه‌ته (3) هه‌زار و (42) كه‌س. له پله‌ی دووه‌مدا ئیتاڵیا دێت، كه تا ئه‌مڕۆ (148) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئێرانیش له پله‌ی سێیه‌مدایه و تا ئه‌مڕۆ (124) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌رچی كۆریای باشووره له پله‌ی چواره‌مدایه و (42) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له كۆی گشتی تووشبووان، (55) هه‌زار و (694) كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.