پێشبینی ده‌كرێت دانیشتنی نوێنه‌ران له واده‌ی خۆیدا نه‌كرێت
به هۆی كۆرۆناوه
K24 – هه‌ولێر:
پشووی خولی یاسادانانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆتایی دێت و پێشبینی ده‌كرێت، به هۆی كۆرۆناوه پشووه‌كه درێژ بكرێته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی كوردستان24، د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به گوێره‌ی نووسراوێكی ره‌سمی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران، چالاكی و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی فراوان راگیراوه.
ڤیان سه‌بری وتیشی: پێشبینی ده‌كه‌م، به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و مه‌ترسییه‌كانییه‌وه، دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو (9ی ئازار/ مارسی 2020) بۆ كاتێكی نادیار دوابكه‌وێت.
روونیشیكرده‌وه، دواكه‌وتنی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێته هۆی درێژكردنه‌وه‌ی پشووی خولی یاسادانان. هه‌رچه‌نده تا ئێستا به ره‌سمی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری له باره‌وه نه‌داوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، تیمه پزیشكییه‌كان به دژه ڤایرۆس هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان رشاند و ئاماده‌كاریان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نوێنه‌ران كردووه.