سه‌ردانی هاووڵاتیانی توركیا بۆ عێراق قـهدهغـه كرا
رێگه به هاووڵاتیانی 13 وڵات نادرێت بێنه عێراقه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌غدا ژماره‌یه‌ك رێكاری نوێی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گرته‌به‌ر و بڕیاری نوێی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ركرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌حاف رایگه‌یاند، له‌مڕۆوه سه‌ردانی بیانییه‌كان و هاووڵاتیانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی (توركیا، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا و نایجیریا) بۆ عێراق قه‌ده‌غه كرا.
تا ئێستا عێراق قه‌ده‌غه‌ی به‌سه‌ر سه‌ردانی هاووڵاتیانی (13) وڵات‌دا سه‌پاندووه و بڕیاری قه‌ده‌غه كردنه‌كه ته‌نیا شانده ره‌سمی و دیپلۆماسییه‌كان ناگرێته‌وه.
له‌و میانه‌یه‌دا شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌مڕۆ له به‌غدا كۆبوه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
له دیارترین ئه‌و بڕیارانه، راگرتنی ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی جگه له كه‌رتی ئه‌منی و ته‌ندروستی تا (15)ی ئه‌م مانگه.
هه‌روه‌ها راگرتنی ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی كه‌رتی په‌روه‌رده تا (21)ی ئه‌م مانگه و راگرتنی ده‌وامی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانه تا (12)ی ئه‌م مانگه.