له كه‌ربه‌لا دووه‌م حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كرا
سێ حاڵه‌ت له كه‌ركووك چاكبوونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرووستی كه‌ربه‌لا هه‌واڵی تۆماركردنی دووه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ربه‌لا ئاشكرایكرد، دووه‌م حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنا ئافره‌تێكی به‌ساڵاچووه و له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شاره‌كه خراوه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
تا ئه‌مڕۆ شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عێراق، ئاماری حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنای له عێراق به‌م شێوه‌یه راگه‌یاندووه. دوو حاڵه‌تی مردن له به‌غدا. 38 حاڵه‌تی تووشبوو و (400) حاڵه‌تی گومان‌لێكراو.
هاوكات ئه‌مشه‌و ته‌ندروستی كه‌ركووك هه‌واڵی چاكبوونی سێ حاڵه‌تی تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ی راگه‌یاند.