شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عێراق چەند بڕیارێك دەدات
چەند رێگایەك دادەخرێن
K24 - ھەولێر
شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
دكتۆر جه‌عفه‌ر عه‌للاوی، وەزیری تەندروستی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "پێویسته هاووڵاتییانی عێراقی كه له ئێرانن، تا 15ـی ئه‌م مانگه بگه‌ڕێنه‌وه، دواتر رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌یان نادرێت".
راشیگەیاند: "له 8ـی مانگه‌وه تا 15 مانگ، سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و كوێت داده‌خرێن، جگه له رێگه‌ی ئاوی و ئاسمانی و جه‌ختیشی كرده‌وه له ته‌واوی وڵات‌دا، رێگه به ئه‌نجامدانی هیچ جۆره چالاكییه‌كی وه‌رزشی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی نادرێت".