مەرجەعێكی شیعەكانی عێراق لە ئێران خرایە كەرەنتینەوە
ھاوسەرەكەشی لەگەڵدایە
K24 - ھەولێر
مەرجەعی ئایینی شیعەی عێراق، بە گومانی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە شاری قومی ئێران خرایە کەرەنتینەوە.
نووسینگەی هادی مودەریسی، كە یەکێکە لە مەرجەعەکانی شیعەی عێراق بڵاویکردەوە، بە گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، مودەریسی و هاوسەر و برایەکی بە ناوی عەباس، لە شاری قومی ئێران خرانە کەرەنتینەوە.
شاری قوم، یەکەم ناوچەی ئێران بوو، ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەوە و دوای چین، ئێران زۆرترین ژمارەی توشبووانی تێدا تۆمارکراوە.
وَ إِذا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِين
— السيد هادي المدرسي (@HadiAlModarresi) March 7, 2020
نود إعلامكم بأن سماحة آية الله السيد هادي المدرسي — وببركة دعاء المؤمنين — يتماثل للشفاء والمعافاة.
كما يشكر سماحته جميع من تواصلوا للسؤال عن صحته، ويطلب التضرع إلى الله للخلاص من العاهات والأمراض، والدعاء لتعجيل فرج #الإمام_المنتظر أرواحنا فداه