سەرۆکی پارتی فەرمانڕەوای ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

سەرۆکی پارتی فەرمانڕەوای ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

K24 – هه‌ولێر:

نیکۆلا تزینگاریتی، سەرۆکی پارتی فەرمانڕەوای ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

نیکۆلا تزینغاریتی سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئیتاڵیا کە یەکێکە لە پێکهێنەرەکانی حکومەتی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

نیکۆلا تزینغاریتی پشکنینی خوێنی بۆ کراوە و لە پشکنینەکە دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید-19ـەیە.

لە ئیتاڵیا چوار هەزار و 636 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و 197 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها، 523 کەسیش کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون، چاکبوونەتەوە.